ئه وم له خودا‌ش خۆشتر ده وێ ،
دوێنێ له ناو باوه شی دا...
ئه و خودا بوو ، ئه من به نده
«هێمن قادری»
پێم ئه ڵێن فه رمووته شێتم ، ئه ی به قوربان ئه وده مه
باسی شێتیم تا قییامه ت گه ر بکه ی هێشتا که مه
نه ک ئه تۆ عا له م بزانن شێت و سه رگه ردانتم
گیانه که م عاشق چ باکێکی له ڵۆمه ی عا لمه
یان ئه وه ی بیستوومه هه ر حاشا له ناسینم ئه که ی
ئه م که لامه ت دڵ ته زێنه ، ئه و په ڕی ده رد و خه مه
گه ر ئیشاره ی چاوه که ت هیوای نه خستابایه دڵ
که ی له کۆڵی خۆم ئه نا ئه م هه موو ئێش و ماته مه
وا مه فه رموو چاوه کانم ، که س نییه ئاگای نه بێ
حافزی رۆحی په پووله نوری له رزانی شه مه
پێم ئه ڵێن فه رمووته شێتم ، ئه ی به قوربان ئه وده مه
باسی شێتیم تا قییامه ت گه ر بکه ی هێشتا که مه
تۆ به ڵێنیم پێ بده تا من به ره و ژوان ببمه وه
بمده یه ماچێکی ته ڕ له م لێوه ، با جوان ببمه وه
ده ستی له رزۆکم هه تا تێیدایه هێزی به ی گوشین
لێم گه ڕێ تاوێ له باخی سینه میوان ببمه وه
شه نگه بێری بسڕه وه فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕه نگه هێشتا له و چیا و زۆزانه بۆ شوان ببمه وه
من گوڵی سه ر گۆڕی ئاواتی له مێژینه م به ڵام
ڕێژنه یێکم لێ بدا پێم وایه بۆ ڕوان ببمه وه
شێخی سه نعان بۆ کچی گاور له ئیسلام وه رگه ڕا
من خه ریکم بۆ کچه شێخێ په ژیوان ببمه وه
هۆنراوه : هێمن
بۆیه‌كه‌م جار ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ عه‌دنان كه‌ریم به مۆسیقای گروپی كامكاره‌كان له به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری رادیۆی په‌یامی تاران بلاَو كرایه‌وه .
گۆرانی ( كه ئه‌و جوانه) ئاوازی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و هۆنراوه‌ی نه‌جمه‌دین مه‌لایه كه هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌شێر كامكار میوزیكی بۆدابه‌شكردوه‌و ساڵی 2006 له ئه‌لبومی ئه‌مشه‌وی به‌شی هونه‌ری رادیۆ نه‌وا بلاَوكراوه‌ته‌وه .
ئه‌لبومی ئه‌مشه‌و له‌نۆ گۆرانی پێكهاتوه له كۆنسێرتی گروپی میوزیكی كامكاره‌كان و هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم، له تاران پێشكه‌شكرا‌و له‌و كۆنسێرته‌دا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هونه‌ردۆسته‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا و نزیكه‌ی 15هه‌زار كه‌س له‌و كۆنسێرته‌دا ئاماده بون .
رادیۆ په‌یامی تارانیش كه رادیۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوی شاری تارانه‌و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران گوێیی لێ ده‌گرن، بۆیه‌كه‌مین جار له‌مێژوی رادیۆكانی ئێران ده‌نگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی بڵاوكرده‌وه .
سه ر چاوه : Radio Nawa
دوو به هاره من بێ تۆمه ...
دوو به هاره تۆ بێ منی